ئه‌مرۆ هه‌ینی، بەهۆی هێرشێكی درۆنی تەقینەوەیەک له وێستگه‌ی بارکردنی نەوت لە بەندەری فەحل لە نزیک مەسقەتی پایتەختی عومان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه باركردنی نه‌وت ڕاگیرا.
ئاژانسى ڕۆیتەرز له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه: تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێكی درۆنێکەوە بووە و زیانی زۆر به به‌ندره‌كه گه‌یشتووه و به‌هۆیه‌وه تا كاتێكی نادیار باركردنی نه‌وت له‌و به‌نده‌ره ڕاگیراوه.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە درۆنییە ڕانەگەیاندووە و زیانەکانی بەندەرەکەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی عومانەوە ئاشکرا نەکراوە.
هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ له په‌یامێكی ڕووندا هەڕەشەی وێرانکردنی عومانی کرد، ئەگەر ئەو وڵاتە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هوورمز بدات و له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستی تێكه‌ڵ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.