Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 09:34

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا.

له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کرایه‌وه‌.

هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێويست زانى.

پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا، دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.  

تيايدا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.

هه‌ر له‌ ديداره‌كه‌دا، ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.