Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 19:57

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما بە بڕی 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 3ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت گەرمایەکی زیاتر ناوچەکە بگرێتەوە و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 35 36
سلێمانی  33 35
دهۆک 34 35
هەڵەبجە 36 37
زاخۆ  35 36
چەمچەماڵ 35 36
پیرمام 31 33
گەرمیان 41 42
حاجی ئۆمەران 24 25

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.