مه‌سعوود پزیشكیان دوای به‌رده‌وام بوونی له پۆستی سه‌رۆكی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ئاسانكاریی ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی وڵاتی ژاپۆن به گه‌رووی هورمزدا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌سعوود پزیشكیان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئێران موجته‌با خامه‌نه‌یی كرد، به‌ڵام به‌هۆكاری نادروستی كاته‌كه و دۆخی وڵات نامه‌كه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه و به‌رده‌وامبوونی پزیشكیان له پۆسته‌كه بڵاوكرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌سعوود پزیكشیان رایگه‌یاند، ڕێز له هه‌ر بڕیارێك ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵاوه ده‌ربچێت و وه‌كو ڕۆڵه‌یه‌كی به وه‌فا بۆ گه‌له‌كه‌ی تێده‌كۆشێت له هه‌ر ئاست و پله و پۆستێكدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.