Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 02:47

ترسی تێكچوونی دانوستانەكان و دەستپێكردنەوەی شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریكا لەئارادایە

کوردستان TV
100%

تا ئێستا ناکۆکییەکان بەردەوامن لەسەر خاڵەكانی ئەو ڕێککەوتنەی چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان ئێران و ئەمریکادا واژۆ بکرێت، بەو هۆیەوە تا ئێستا دانوستانەکان لەژێر مەترسی شکستخواردن و ئەگەری دەستپیكردنەوەی شەڕ لەنێوان هەردوولا هەیە.

ئاژانسی (تەنسیم)ی ئێران لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستانەکان گواستییەوە کە تا ئێستا هیچ لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی لەنێوان لایەنی ئێران و ئەمریكی جێبەجێ نەکراوە.

ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا گفتوگۆكان لەنێوان شاندی هەردوولا لەژێر سایەی دۆخێکی پڕ لە حەزەر و وشیارییەوە بەڕێوەدەچن.

سەرچاوەکان هەروەها پێیانوایە كە هەر ڕێککەوتنێک بكرێت دەبێت گرێنتی بەهێز لەخۆبگرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی تاران وەک پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا وەسفی دەکات.

ئاژانسەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستانەکان لە چوارچێوەی پێداچوونەوەیەکی بەردەوام بۆ بەندەکانی لێکتێگەیشتنە پێشنیارکراوەکە دەسوڕێنەوە، لە کاتێکدا نێوەندگیرەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی نامە و سەرنجەکانی نێوان هەردوولا بەبێ ئەوەی تا ئێستا بگەنە داڕشتنێکی کۆتایی کە شیاوی ڕاگەیاندن بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.