ئهمڕۆ یەکشەممە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی دانوستانکاری ئێران، ڕایگەیاند، تاران بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمهریکا ڕازی نابێت کە مافی ئێرانییەکان زامن نەکات.
قالیباف لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەفزیۆنی فهرمی ئێران دەوڵەتی گوتی: پێش ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە مافی گەلی ئێران پارێزراوە، هیچ ڕێککەوتنێک پەسەند ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانکارانی ئێران نە متمانەیان بە قسەی دوژمن هەیە و نە به بەڵێنەکانی.
گوتەکانی قالیباف سهرۆكی پهرلهمانی ئێران لە کاتێکدایە کە ئێران و واشنتن بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی پێشنیارەکان لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە لە 28ی شوباتی ئهمساڵدا سەریهەڵدا و دواتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتهوه.
لای خۆیهوه دوێنێ شهممه، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ئەکسیۆس بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پێشنیارێکی نوێی بۆ تاران ناردووە بۆ ئەوەی تاوتوێی بکهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.