سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن بە مێدیای ئێران ئینتەرناشناڵی ڕاگەیاندووە، گومانێکی زۆر دروستبووە لەسەر ئەوەی ئایا محەمەد باقر قالیباف و تیمی دانوستانکاری ئێران، هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران هەیە یان نا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناڕوونییەکی جیدی هەیە دەربارەی ئەوەی موجتەبا خامنەیی تا چەند ئاگاداری وردەکاریی گفتوگۆکانە و ئاستی لێکتێگەیشتنی تیمی دانوستانکار لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ گەیشتووەتە چ قۆناغێک.
ئەو زانیارییانەی دەست ئێران ئینتەرناشناڵ کەوتوون، ئاماژە بەوە دەکەن کە گەشتەکەی ئەمدواییەی قالیباف و عێراقچی بۆ قەتەر، لەگەڵ نائارەزوویی تیمی دانوستانکار بۆ چوون بۆ پاکستان یان بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە ناو تاران، پرسیارە جیدییەکانی دەربارەی ئەوەی کێ لە ناوەوەی ئێران سەرپەرشتی و هەماهەنگی پڕۆسەی گفتوگۆکان دەکات، زیاتر کردووە.
ئەم دۆخە نیشاندەری هەبوونی جۆرێک لە ئاڵۆزی و ناڕوونییە لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ئێران سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن لە قۆناغی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.