Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 02:47

محەمەد باقر قالیباف وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

کوردستان TV
100%

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، محەمەد باقر قالیباف توانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی بپارێزێت و بۆ خولێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایار، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەنجامدا، تێیدا زیاتر لە 270 پەرلەمانتار لە کۆی 285 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا کرد و متمانەیان بە قالیباف بەخشییەوە. ئەوەش دەبێتە سێیەمین جار بەدوایی یەک پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەربگرێت.

خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە پەرلەمانی ئێران لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی وڵاتەکەیەوە داخرابوو، بەڵام بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتیی نوێ، پەرلەمانتاران کۆبوونەوە و پرۆسەی دەنگدانیان ئەنجامدا.

قالیباف کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ڕەوتی پارێزگاران (پرینسیپخوازان) لە ئێران، بەم سەرکەوتنە بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی دامەزراوەی یاسادانانی وڵاتەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ئێران پێیدا تێدەپەڕێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.