Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:48

ئێران: سەرەڕای پێشکەوتنەکان هیچ ڕێککەوتنێکی نزیک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای هەبوونی پێشکەوتن لە داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ گفتوگۆکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا نزیک نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایار، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە و ئەمریکا لەسەر چەندین پرس گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمە بەو مانایە نییە کە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە زۆر نزیک بێت.

بەقایی ڕایگەیاند، کە ئەولەویەتی ئێستای گفتوگۆکان کۆتاییهێنانە بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش بەرەی لوبنان. هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەو لێکتێگەیشتنە ئەگەرییەی باسی لێوە دەکرێت، وردەکاریی تایبەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزی تێدا نییە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز مافی وڵاتانی کەناراوەکانە. ناوبراو ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە پلانێکی ئێران دەکەن بۆ وەرگرتنی باج یان سەرانە لە کەشتییەکان و گوتی: پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەک تێچووی خۆی هەیە، بەڵام نابێت وەک باج وەرگرتن پیشان بدرێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئیسماعیل بەقایی جەختی کردەوە کە تەرکەزی ئێستای دانوستانەکان لەسەر ڕاگرتنی جەنگە، نەک وردەکارییەکانی پەیوەست بە دۆسێی ئەتۆمیی وڵاتەکەی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.