ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان.
هەروەها سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.