Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:12

مەسعود پزیشکیان: سازش لەسەر کەرامەتی نیشتمانی ناکەین و بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێین

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی و شاندی دانوستانکاری تارانی سەبارەت بە گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند: ئێران و شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە میانی گفتوگۆکاندا بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان ناکەن پزیشکیان ئەوەی ناو برد بە کەرامەت و شانازیی نیشتمانی کە بە هیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە جیهان دڵنیا بکاتەوە کە بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت.

پزیشکیان جەختی کردەوە کە تاران نایەوێت بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆز ببێت و گوتی: ئێمە بەدوای نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزیدا نین لە ناوچەکەدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.