ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکی ئاسایشی نیشتیمانی حكوومهتی تایوان ڕایگەیاند، چین زیاتر لە 100 کەشتی جەنگی یان کەشتیی پاسەوانی دهریایی کەناراوەکانی لە ئاوە خاکییەکاندا جێگیرکردووە کە لە دەریای زەردەوە تا دەریای باشووری چین و ڕۆژئاوای زەریای هێمن درێژدەبێتەوە.
جۆزێف وو، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تایوان، لە پلاتفۆرمی "ئێکس ئێن" نووسیویەتی: ئەم جێگیرکردنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە، ناوبراو چینی تۆمەتبار کرد بە تێکدانی دۆخی ئێستای تایوان و هەڕەشەکردن له ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.
جێی باسه، چین دورگەی تایوان کە لەلایەن ئەمهریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و خۆبەڕێوەبەرە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و پێداگره لهسهر ئهوهی لهگهڵ خاكی وشكانی خۆیدا یەکبخات، تەنانەت ئەگەر پێویستی بە پەنابردنە بەر هێزی سهربازیش هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.