له چوارچێوهی سهردانهكهیدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سهرۆكى هاوپهيمانيى (نههج)ى نيشتمانى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسهى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكارى و هاوئاهەنگی نێوان لايهنه سياسييهكان کرا، ئهوهش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
له دیدارهكهدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکابوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێکهاتەکان کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.