Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:33

ماركۆ ڕۆبیۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هیندستان

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گەیشتە هیندستان بۆ پته‌وتر كردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم هاوبەشە لەمێژینەی ئەمه‌ریکادا له‌ بواری سیاسی و ئابووری، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌ ناوخۆییه‌كانی هیندستان بریار وایه‌ ڕوبیۆ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا لەگەڵ نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە نیودەلهی کۆببێتەوە.

بڕیار وایه‌ ڕوبیۆ بەرلەوەی هیندستان بەجێبهێڵێت، بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی ئاسایشی کواد بكات کە ئەمریکا، هیندستان، ئوسترالیا و ژاپۆن لەخۆدەگرێت و ئامانجیشی بەرپەرچدانەوەی کاریگەریی چینە لە زەریای هیندی.

پەکین هۆشداری دەدات لە دژی ئەو گرووپە و لە ڕابردووشدا ڕەخنەی لە بەشداریکردنی هیندستان لەو گرووپەدا گرتووە.

لە سەرەتای گەشتەکەیدا ماركۆ ڕوبیۆ هیندستانی بە هاوپەیمانێکی گەورە وەسفکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ ئەو وڵاتە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.