Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:10

ئێران: پرسی ئەتۆمی تەوەری دانوستانەکان نەبووە لەگەڵ ئەمریکا

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پرسی ئەتۆمی بەشێک بووبێت لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، و ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان زیاتر جەختیان لەسەر "کۆتاییهێنان بە جەنگ" کردووەتەوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەودەنگۆیانەی لە میدیاکاندا سەبارەت بە ماددە پیتێنراوەکان یان پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بڵاودەکرێنەوە، تەنیا "خەمڵاندنی میدیایی"ن و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، کە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بریتی بووە لە هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، بە تایبەتی بەرەی لوبنان، نەک سازشکردن یان گفتوگۆکردن لەسەر توانستە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.