Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:24

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا و پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا، ئەوەش بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و تیشک بخەنە سەر ڕێکارە کۆتاییەکانی ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکان. هەموو هەوڵەکان لە ئێستادا بۆ ئەوەن کە پێش هاتنی جەژن، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کە لە ناو شاندەکەدایە، تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: "ئامانجی سەرەکی سەردانەکەمان ڕێککەوتنی کۆتاییە لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک ڕوونەدات و بتوانرێت پێش جەژن مووچە بگاتە دەست فەرمانبەران."

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی گەیشتنی پارە لە بەغداوە دەکەن بۆ ئەوەی بەر لە پشووەکانی جەژن شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.