Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:00

 پزشکیان: ناچارکردنی ئێران بۆ تەسلیمبوون تەنیا خەیاڵە

کوردستان TV
100%

مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و ناچارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تەسلیمبوون لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە، تەنیا و هیچ بنەمایەکی نییە.

پزشکیان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە:  "تاران هەمیشە پابەندی تەواوی ئەرک و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی بووە و لە پێناو دوورکەوتنەوە لە جەنگ، هەموو ڕێگاکانی گرتووەتە بەر."

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە، کە وڵاتەکەی هەمیشە دەرگای بۆ دیالۆگ کراوە بووە، بەڵام پێویستە لایەنەکان ئەوە بزانن کە تەسلیمبوون لە ڕێگەی فشار و هێزەوە کارێکی مەحاڵە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، مەسعوود پزشکیان ئاماژەی بەوە کردووە، کە پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی لەسەر بنەمای "ڕێزگرتنی یەکتر"، تێچوویەکی کەمتری هەیە و بژاردەیەکی ژیرانەتر و درێژخایەنترە بەراورد بە جەنگ، ئەمەش ئەو بنەمایەیە کە ئێران

ساڵانێکی زۆرە جەختی لەسەر دەکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.