Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 23:03

لە بەردەڕەش دەست بەسەر زیاتر لە 3 هەزار دەرمانی نایاساییدا گیرا

کوردستان TV
100%

لیژنەی تەندروستیی سەر بە قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش دەڵێت، دەست بەسەر 3 هەزار دەرمانی نایاساییدا گرتووە و دەڵێت 70 مریشکفرۆشی قەزاکەشی ئاگادار کردووەتەوە لە سەردانی کردنی بنکەی تەندروستی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی تەندروستیی سەر بە قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش بڵاوی کردەوە: دوای بەدواداچوونە بەردەوامەکانیان بۆ سەنتەری قەزاکە، لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا چەندین سەرپێچییان تۆمار کردووە و ڕێکاری یاسایییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم ماوەیەدا دوو دەرمانخانە و دوو نۆرینگە داخراون، زیاتر لە 15 شوێنی دیکەی پزیشکی سزا دراون و 60 شوێنی دیکەش هۆشدارییان ئاراستە کراوە.

لیژنەی تەندروستیی قەزای بەردەڕەش دەڵێت: دەست بەسەر 3 هەزار دەرمانی نایاساییدا گیراوە، لەوانە مەڵهەمی قاچاخ، دەرمانی بێ ستیکەر و دەرمانی ماوەبەسەرچوو.

هەر لەم هەڵمەتەدا، لیژنەکە 70 مریشکفرۆشی ئاگادار کردووەتەوە لە سەردانکردنی بنکەی تەندروستیی خازر بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.