Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

عەباس عێراقچی: ئەمریکا دانی بە لەدەستدانی دەیان فڕۆکەدا ناوە و ئێران یەکەم F-35ـی خستە خوارەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی نوێدا باسی لە زیانە سەربازییەکانی ئەمریکا کرد لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند، واشنتۆن تووشی شۆک بووە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: کە دوای چەند مانگێک لە دەستپێکردنی جەنگ دژی ئێران، ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە دەیان فڕۆکەی جەنگییان لەدەستداوە، کە بەهاکەیان دەگاتە ملیارەها دۆلار.

عەباس عێراقچی ڕاشیگەیاند: هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان وەک یەکەم هێز لە جیهاندا پشتڕاستکرانەوە کە توانیویانە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری F-35 بخەنە خوارەوە، کە هەمیشە ئەمریکا شانازیی پێوە دەکرد.

عێراقچی هۆشداریی دایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی وانەی زۆری لەم جەنگە وەرگرتووە و زانیاریی وردی دەستکەوتووە. گوتیشی: لەگەڵ ئەو وانە و زانیارییانەی بەدەستمان هێناون، هەر گەڕانەوەیەک بۆ جەنگ چەندین سوپرایزی زۆر گەورەتری تێدا دەبێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.