Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:15

دۆناڵد ترەمپ: بڕیار بوو سبەی هێرش بكەینە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە بڕیاربوو سبەی سێشەممە دەست بە هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران بكەنەوە، بەڵام لەسەر داوای سێ سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی هێرشەكان دواخرا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: سەرۆكی سێ وڵاتی عەرەبی داوایان لێ كردم پلانی هێرشكردنە سەر ئێران دوابخەم.

ترەمپ ناوی هەرسێ سەرۆكەكەی ئاشكرا كرد كە بریتین لە: شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ، محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە و شێخ محەممەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات.

ئاماژەی بەوەش دا كە هەرسێ سەرۆكەكە داوایان لێ كرد لە ئێستادا پلانی هێرشكردنە سەر ئێران دوابخات.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە بڕیار بوو سبەی سێشەممە هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەست پێ بكەنەوە.

ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا دانوستانی جددی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە ئارادایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.