Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:12

دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی دەستپێكردنەوەی بژاردەی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی بژاردەی سەربازی و دەستپێکردنەوەی شەر بۆ سەر ئێران دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) ئاشكرای كرد كە ئەمریکا نوێترین پێشنیاری ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕەت کردووەتەوە.

هاوکات ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریكی گواستوویەتییەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی دەستپێکردنەوەی شەڕی و هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر ئێران دەکات.

لەبارەی پێشنیارە نوێیەكەی ئێران، بەرپرسە ئەمریكییەكە رایگەیاندووە كە شەوی رابردوو لە ڕێگەی پاکستانەوە گەیشتووە، لە پێشنیارەكەدا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەگەڵ پێشنیارەكەی رابردوو نەكراوە و تەنیا چەند چاکسازییەکی ڕواڵەتی كراوە.

بەرپرسە باڵاكەی ئەمریكا گوتوویەتی: پێشنیارەکە تەنیا چەند دەستەواژەی گشتی تێدایە سەبارەت بە پابەندبوونی تاران بە هەڵپەساردنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها هیچ پابەندبوونێکی ڕوون لەخۆناگرێت بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم یان ڕادەستکردنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكان.

بەرپرسەکان ئاشكراشی كردووە کە چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا كۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان دژی ئێران.

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەگەر ئێران بەخێرایی هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت، ئەوا ئەمریكا ناچار دەبێت هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەست پێ بكاتەوە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.