وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی موجتەبا خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو كردەوە و رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، ڕووخسار و هیچ ئەندامێكی جەستەی نەشێواوە و بەپێچەونەوە تەندروستی زۆر باشە.
ئاژانسی (ئیسنا) لەسەر زاری حوسێن کرمانپوور بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له وەزارەتی تەندروستیی ئێران گواستییەوە: موجتەبا خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران لە دەستپێكی شەڕدا، تەنیا تووشی چەند برێنێكی سووك ببوو.
حوسێن کرمانپوور راشیگەیاندووە: لە هێرشەكەدا بەهیچ شێوەیەك رووخساری موجتەبا خامەنەیی نەشێواوە، هەروەها دەنگۆی بڕینەوەی قاچ و دەستیشی دوورە لە ڕاستییەوە.
موجتەبا خامەنەیی رۆژی 28/2/2026 لە یەكەم هێرشی ئاسمانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لە ماڵەكەی خۆیاندا بە سەختی بریندار بوو، لەو هێرشەدا باوكی عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی و چەندان بەرپرسی باڵای ئێران كوژران.
دوای كوژرانی باوكی، ئەنجوومەنی زانایانی ئێران بەفەرمی موجتەبا خامەنەیی بۆ شوێنگرەوەی باوكی و بە ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.