سەرچاوەیەكی میدیایی ئیسرائیلی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرای كرد، ئەمریكا و ئیسرائیل زۆر بە خێرایی دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردۆتەوە بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەیان كردووە، هەردوولا بە وردی تاوتوێی سەردانەكەی ترەمپیان بۆ وڵاتی چین و ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕ و هێرشەكان بۆ سەر ئێران كردووە.
سەرچاوەكە زانیارییەكانی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵاوە پێ گەیشتووە و گواستوویەتییەوە: ئەمریكا و ئیسرائیل ئاستی ئامادەكارییە سەربازییەكانیان بە خێرایی و بۆ ئەوپەڕی بەرز كردۆتەوە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێراندا.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەر كاتێك دۆناڵد ترەمپ گلۆپی سەوزی هەڵكرد، ئەوا بەشێوەیەكی زۆر توند و بەهێز هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین پەیامدا لە (ترووس سۆشیال) رایگەیاند "بۆ ئێران، كات بەخێرایی دەڕوات، باشترە زوو بڕیار بدەن، زۆر بەخێرایی، ئەگەرنا هیچ شتێكتان بۆ نامێنێتەوە"
ترهمپ هەروەها له سهردانه دوو رۆژەكەی بۆ وڵاتی چین، لهگهڵ شی جین پینگ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببووەوە و هەردوولا رێككهوتبوون كە پێویستە كێشهی ئێران به خێرایی یهكلایی بكرێتهوه كه لهبهرژهوهندی ههموو وڵاتانی جیهانه.
وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی ههینی رابردوو دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی ترەمپ بۆ وڵاتەكەیان، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئهمریكا و چین هاوڕابوون لهسهر ئهوهی كه هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامبوونی شەڕ و ململانێکان لەگهڵ ئێراندا نییە.
وهزارهتی دهرهوهی چین هەروەها "ململانێی نێوان ئهمریكا و ئێران هەر لە سەرەتا و له بنهڕهتدا نەدەبوو ڕووبدات، ئێستاكهش بەردەوامبوونی سوودی بۆ هیچ لایەك نییه".
رۆژی 28ی شوباتی رابردوو هێرشه سەربازییهكانیانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران دهستی پێ كرد، دواتر له رۆژی 7ی نیسان ئاگربەست لهنێوان ههرسێ وڵات ڕاگەیانرا.
بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئێران، لە ئەنجامی ئەو شەڕە كە ماوەی 40 ڕۆژی خایاند، 3375 ئێرانی کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.