ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژه، بهرهو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بهڕێکهوت.
لە چوارچێوەی سەردانەکهیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵیا و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، ههروهها بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.