هاتوچۆی زاخۆ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕوویداوە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:00، لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل لە نزیک بەنزینخانەی فیردەوس، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی (تۆیۆتا لاندکرۆزەرێکی ڕەش و تۆیۆتا کامرییەکی سپی) پێکیانداداوە.
هاتوچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتن و بەهۆی توندی پێکدادانەکە زیانێکی زۆری ماددی بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.