دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چین، له‌گه‌ڵ شی جین پینگ رێككه‌وتوون كێشه‌ی ئێران به خێرایی یه‌كلایی بكرێته‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو وڵاتانی جیهانه.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگەیاند: ئه‌مریكا و چین هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامبوونی ململانێکان لەگه‌ڵ ئێران‌دا نییە، هه‌روه‌ها چارەسەرکردنی خێرای دۆخەکە لە بەرژەوەندی تاران و واشنتۆن دایە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هەر لە سەرەتا و له بنه‌ڕه‌تدا نەدەبوو ڕووبدات، ئێستاكه‌ش بەردەوامبوونی هیچ سوودێكی تێدا نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "کۆتاییهاتنی خێرای شه‌ڕ و گرژییەکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە بەرژەوەندی ئەمریکا، ئێران، وڵاتانی ناوچەکە و تەواوی جیهاندایه".
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ سه‌رۆكی چین ڕایگەیاندبوو، واشنتۆن و پەکین لەسەر دۆسیەی ئێران هاوڕان.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه واشنتۆن دەیەوێت کۆتایی به شەڕەکە بهێنێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و له هه‌مانكاتیشدا گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە.
ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژی 28ی شوباتی رابردوودا هێرشه سەربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد، دواتر له رۆژی 7ی نیسان ئاگربەست له‌نێوان هه‌رسێ وڵات ڕاگەیانرا.
بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه، لە ماوەی 40 ڕۆژی شەڕەکەدا 3375 ئێرانی به‌هۆی هێرشەکان کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.