دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد، حكوومەتی چین بەڵێنی داوە 200 فڕۆکەی گەورەی گواستنەوەی لە کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بکڕێت.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین هات كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەکین ئەنجامدرا.
بەهۆی ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا، پشکی کۆمپانیای بۆینگ لە بازاڕە داراییەكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، چونكە وەبەرھێنەران چاوەڕوانی گرێبەستێکی گەورەتریان دەکرد.
پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەدابوو كە ئەگەری کڕینی 500 فڕۆکەی جۆری (بۆینگ 737 ماکس) و 100 فڕۆکەی گەورەتری جۆری (787 دریم لاینر)یان لەلایەن وڵاتی چینەوە دەکرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.