Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

حكوومەتی نوێی عێراق.. ئەو وەزارەتانەی دەنگیان لەسەر درا و ئەوانەی ماونەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بەخشی، هەروەها دەنگی بە كارنامە وزارییەكەی و بەشێك لە وەزیرەكانیشی بەخشی.

عەلی زەیدی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بە سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرا، دواتریش چەند وەزیرێك دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و بەفەرمی 14 وەزیر دەستنیشان كران كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

(فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوت، فالح ساری عەبداشی وەزیری دارایی، دکتۆر عەبدولحوسێن مووسەوی وەزیری تەندروستی، عەلی سەعد وەهیب وەزیری کارەبا، خالید شوانی وەزیری داد، مستەفا جەبار سەنەد وەزیری گەیاندن، سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگە، عەبدولکەریم عەبتان جبووری وەزیری پەروەردە، موسەننا تەمیمی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، محەمەد کەربوولی وەزیری پیشەسازی، وەهب حەسەنی وەزیری گواستنەوە، مستەفا عانی وەزیری بارزگانی، عەبدولڕەحیم شەمەرى وەزیری کشتوکاڵ).

هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا چەند وەزیرێكی دیكەش دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا و هەروەها دەنگدان بە بەشێكی دیكەی وەزیرەكان بۆ دوای پشووی جەژن دواخرا.

بەشێوەیەكی گشتی ئەم 8 وەزارەتەی خوارەوە لە حكوومەتی نوێی عێراق ماون دەنگیان لەسەر بدرێت:-

(وەزیری بەرگری، وەزیری پلاندانان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزیری ناوخۆ، وەزیری وەرزش و لاوان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزیری رۆشنبیری و وەزیری كاروباری ئاوارەكان).

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.