بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، خولی 30ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ کۆتایی دێت و 359 دەرچوو پلەی میلازمیان وەردەگرن
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 30ی پێگەیاندنی قوتابیان لە کۆلێژی سەربازیی 2 لە زاخۆ بەڕێوەچوو. لەم خولەدا 359 قوتابی کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن لە زانست و پسپۆڕییە جیاوازەکاندا، دوای بڕینی قۆناغەکانی مەشق و ڕاهێنان، بڕوانامەی دەرچوونیان وەردەگرن.
ئەم دەرچووانە بۆ ماوەی 9 مانگی ڕەبەق لەناو کۆلێژەکەدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ وانەی تیۆری و پراکتیکییان لە بواری زانستە سەربازییەکان، تاکتیک و فەرماندەییدا وەرگرتبوو. دوای تەواوکردنی خولەکە، ئەمڕۆ بە فەرمی پلەی (میلازم)یان پێدەبەخشريت و وەک ئەفسەری نوێ دەچنە ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ خزمەتکردن بە خاک و نیشتمان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، دەرچووان بە نمایشی سەربازی و سوێندی یاسایی، پابەندبوونی خۆیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی وڵات دوپات دەکەنەوە، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشريتە قوتابییە یەکەمەکان و سەرکەوتووانی خولەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.