Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:07

بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی حزبی دیموكرات لە نزیك هەولێر

کوردستان TV
100%

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاشكرای كرد كە ئەمشەو ئێران بە درۆن هێرشی كردۆتە سەر بنكەیەكی حزبەكەیان لە نزیك هەولێر، ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا ئێران 126 جار هێرشی كردۆتە سەر كەمپەكانیان.

ماڵپەڕی فەرمی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی كردەوە: ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 9:30 خولەک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە دوو دڕۆن هێرشكرایە سەر بنکەی جێژنیکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک هەولێر.

بڵاویشی كردەوە: کەمپی جیژنیکان شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتە و لە دەستپێکی شەڕی 40 ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل هەتا ئێستا بە زیاتر لە 126 مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حزبەی بە ئامانج گرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.