Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 12:03

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاو كردەوە سەبارەت بە تۆماركردنی منداڵی نوێ لە پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی.

وەزارەتی بازرگانی لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت "ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم قەزا و ناحییەکان و هاووڵاتییانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکەینەوە كە لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن.

راشیگەیاند: هاووڵاتییانی سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەتوانن ناوی ئەو منداڵانەیان تۆمار بكەن كە تەمەنیان یەک ساڵ تا دوازدە ساڵە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە تۆماركردنی ئەم منداڵانە بەو مەرجە دەبێت كە خاوەنی کارتی نیشتمانی بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.