پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە ئۆتۆمبێلەکەی دوو هاووڵاتی شێلاوە و دواتر هەڵهاتووە. پۆلیس دەڵێت، برینی یەکێک لە هاووڵاتییەکان سەختە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێل لە شارەدێی عەربەت دوو هاووڵاتی شێلاوە و دواتر هەڵهاتووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانراوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (س. ل. ع) بدۆزرێتەوە و لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیر بکرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیراوە.
لەبارەی تەندروستیی دوو هاوڵاتیییەکە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، برینی یەکێک لە هاووڵاتییەکان سەختە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (23) لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.