Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 12:51

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری تاوەباران هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە. پەلی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممە 14ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور هەروەها ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سوک لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم هەیە. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 29 28
سلێمانی 27 26
دهۆک 28 27
هەڵەبجە 27 26
زاخۆ 29 28
گەرمیان 34 33
سۆران 25 24
چەمچەماڵ 28 27
پیرمام 25 24
حاجی ئۆمەران 16 15

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.