Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:32

فەوزی هەریری: دەنگۆی ڕێگریكردنم دوورە لە ڕاستییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەواڵ و دەنگۆی ڕێگریكردن لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق بە ناڕاست وەسف كرد.

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند "چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كیان بڵاوكردۆ‌ته‌وه‌ گوايه‌ من كانديدى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووم، به‌ڵام ڕێگريم لێ كراوه"‌

فەوزی هەریری هەروەها رایگەیاند "ئه‌م دەنگۆیە به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕاست نييه و دوورە لە ڕاستییەوە".

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە كە " پێشتریش گوتوومه‌: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خزمه‌ت به‌رده‌وام بم".

ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند میدیا و پەیجێكی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكرابووەوە كە فەوزی هەریری كاندید بووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق، بەڵام دواتر لە كاندیدبوونی دوورخراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.