Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:32

سبەی دوو كاتژمێر تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر تۆنێلی دەربەندیخان بەڕووی هاتوچۆ دادەخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە كە سبەی چوارشەممە رێكەوتی 13/5/2026 بۆ ماوەی دوو کاتژمێر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

راشیگەیاند: داخستنەكە لە كاتژمێر 9 تاكو 11ی سەرلەبەیانی دەبێت.

هاتوچۆی سلێمانی هەروەها رایگەیاند: داخستنەكە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەی ناو تونێلەکەیە.

داواشی لە شۆفێران كرد لەو ماوەیەی كە تۆنێلەكە دادەخرێت، رێگە جێگرەوەکان بەکاربھێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.