حکوومەتەکەی کیر ستارمهر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ بووەتەوە و زنجیرەی دەستلەکارکێشانەوەکان گەیشتە چوارەم بەرپرس. زوبێر ئەحمەد، وەزیری تەندروستی بەریتانیا، دوایین کەس بوو کە وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند و بە ئاشکرا داوای لە ستارمهر کرد لە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاران بکشێتەوە.
ئەم هەنگاوەی وەزیری تەندروستی، لایەنگرانی ستارمهری هێنایە دەنگ و زیاتر لە 100 پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ گۆڕینی سەرکردایەتی.
سەرەڕای شکستی پارتەکە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و زیادبوونی گوشارەکان، کیر ستارمهر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی خۆی کردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ پلانێکی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێ لە ئارادا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.