Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 03:49

تەرمی منداڵێكی دیكەی رووداوەكەی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی منداڵێكی دیكەی رووداوەكەی گەلی عەلی بەگ لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان دۆزرایەوە، تەرمەكە بە مەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.

لێزان ژیار پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سۆران پێی راگەیاندین: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی مینا عیسا منداڵێكی دیكەی رووداوەكەی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە.

راشیگەیاند: تەرمی مینا عیسای تەمەن 17 ساڵ لە گوندی بەوركان لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان دۆزراوەتەوە.

هەر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمەكە، كاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: تەرمەکە دۆزراوەتەوە، تیمەکانمان چوونەتە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەكە.

ئاماژەی بەوەش دا كە دوای هەڵگرتنەوەی تەرمەكە، گەیەنراوەتە پزیشکی دادی سۆران و بەدواداچوونەكان بەردەوامن.

هەفتەی رابردوو لە رۆژی سێشەممە تەرمی منداڵێكی دیكەی رووداوەكە بەناوی لاوەند تەمەن 7 ساڵ دۆزرابووەوە، بە دۆزینەوەی تەرمی مینا، تەرمی تەنیا یەك منداڵی دیكە ماوە كە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.