دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، وڵاتی کوبا ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە و داوای لە واشنتۆن کردووە هاوکارییان بکات.
ترەمپ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ترووس سۆشیال ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ کام لە ئەندامانی پارتی کۆماری لەسەر پرسی کوبا قسەیان لەگەڵ نەکردووە بەڵام کوبا وڵاتێکە شکستهێناوە و تەنیا بەرەو داڕمان دەڕوات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سەرەڕای دۆخی ئەو وڵاتە داوایی هاوکارییان کردووە و گوتی: کوبا داوای یارمەتی دەکات و ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەرەو وڵاتی چین بەڕێدەکەوێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.