Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان: لە دوای ئاگربەستەوە 380 کەس بە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا لە 17ـی نیسانی ڕابردووەوە، 380 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: لە دوای ئاگربەستەوە 380 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە لە ناو ئەو کوژراوانە، 22 منداڵ و 39 ژن هەن. بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە 2ـی ئازاری ئەمساڵ تاوەکو ئێستا کوژراون گەیشتووەتە نزیکەی 2,900 کەس.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە بەپێی مەرجەکانی ئاگربەستەکە، واشنتۆن مافی وەڵامدانەوەی هێرشە پلانبۆداڕێژراوەکان و هەڕەشە دەستبەجێکانی بۆ ئیسرائیل پاراستووە. سەرەڕای هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکان، هێزەکانی ئیسرائیل لە پشت ئەوەی پێی دەوترێت هێڵی زەرد لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن، کە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە باکووری سنووری نێوان هەردوو وڵاتەوە دوورە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.