Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 16:21

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار: دابەشکردنی ئاو بۆ زیاتر لە 10 گەڕەک ڕاگیراوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار ڕایگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکە لە کارەبای پاڵاوگەی کەلار یەک، دابەشکردنی ئاو بۆ زیاتر لە 10 گەڕەکی شارەکەن ڕاگیراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پاش چاککردنەوەی گرفتەکە ئاو بۆ هاووڵاتییان بەردەدرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار ڕایگەیاند، هەورەبروسکە لە کارەبای سەرەکیی پاڵاوگەی ئاوی (کەلار یەک)ـی داوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی لەو پاڵاوگەیە ئاو وەردەگرن، ڕاگیراوە.

ئەو گەڕەکانەی دابەشکردنی ئاوییان تێدا ڕاگیراوە بریتین لە: (خەبات، شارەوانی، شارەوانی یەک، ڕاپەڕین، مامۆستایان، فەرمانبەران، شەهیدان شقارتەکە، تەجاوزەکان پشت شارەوانی ، سەرکەوتن، شێروانە، سیروان و بازاڕ).

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تیمەکانیان خەریکی چاککردنەوەی گرفتەکەن و پاش تەواوبوونی کارەکان، دەستبەجێ دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دەست پێ دەکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.