Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی سێشەممە لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، بارانەكە بەهارییە، بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێك ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی سێشەممە کەشێکی ناسەقامگیر و کورتخایەن ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی خۆرهەڵات بەدواوە ئاسمان لەنیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، شەپۆلێکی تاوەبارانی کورتخایەن و هەورەبروسکەی بەهێز ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و مووسڵ و سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و کۆیە و بەشێک لەناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەگرێتەوە.

هەروەها رایدەگەیەنێت: کاریگەری ئەم شەپۆڵە بارانبارینە لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ فراوانتردەبێت، بەڵام بۆ ئێوارە کۆتایی دێت.

شارەزاكەی كەشناسی بەهەمانشێوە رایگەیاند: بارانەكە بەهارییە، بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێک ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی هەروەها پێشبینی كرد لەنێوان رۆژانی 15 بۆ 26ی ئەم مانگە دوو شەپۆڵی دیكەی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لەم ماوەیەدا پلەكانی گەرما بەتایبەت لە شەواندا بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، تەنانەت لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەكاندا پێشبینی دەكرێت بەفر ببارێت، ئەم ناسەقامگیرییەی كەشوهەوا هەتا سەرەتای مانگی شەش بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.