سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەی قیڕتاوکردن و ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی تووڕەق جێبەجێ کرا، پڕۆژەکە تێچووەکەی زیاتر لە 152 ملیۆن دینار بووە و لەسەر داهاتی ناوخۆی شارەوانی دابین کراوە.
ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئایار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌ڕه‌كی تووڕه‌ق، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی تووڕه‌ق له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تێچووی پڕۆژه‌کە بریتییه له 152 ملیۆن و 600 هەزار دینار بووە و لەسەر ڕێژه‌ی %15ـی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبه‌جێ كراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەكه پێکدێت لە قیڕتاوکردن و کۆنکرێتكردنی ژماره‌یه‌ک كۆڵان و شه‌قام، 20 هەزار مەتر دووجا کاری ئامادەکاری و فەرشکردنی چینەکانی تێکەڵە بۆ شەقامەکان كراوه و هەروەها چوار هەزار و 500 مەتر دووجا کاری قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی بۆ ئه‌نجام دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.