لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری کەرکووک، کچێکی تەمەن 31 ساڵ بە لێدانی زیاتر لە 30 چەقۆ لە لایەن براکەیەوە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک کە بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن 31 ساڵ لە گەڕەکی ڕزگاری شاری کەرکووک، لەلایەن برایەکی خۆی هێرشی کراوەتە سەر و بەهۆی لێدانی زیاتر لە 30 چەقۆ لە لایەن براکەیەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە دەست پێ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە یان پاڵنەری پشت کوشتنەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.