ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی چین و وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا ڕایانگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرپرسانی چین و ئەمهریکا لە کۆریای باشوور گفتوگۆ دەکەن، ئەمەش پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی لوتکەی شی جینپینگ و دۆناڵد ترەمپ لە پەکین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا.
ئاژانسی ههواڵی فرانس پرێس له زاری وەزارەتی بازرگانی چیندا بڵاویكردووهتهوه، هێ لیفنگ، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین، بەرپرسی باڵای ئابووری چین، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئهم ههفتهیهدا بەشداری كۆبوونهوهیهكی گرنگ دهكهن سەبارەت بە پرسە هاوبەشە ئابووری و بازرگانییەكان لە کۆریای باشوور.
لای خۆیهوه، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووه، "ڕۆژی چوارشەممە لە سیئۆل گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین هێ لیفنگ ئەنجام دەدهم، ئهمهش پێش كۆبوونهوهی لوتکە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ بەڕێوەدەچێت".
ترامپ لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا سەردانی چین دەکات بۆ کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ شی، لەو ماوەیەدا پێشبینی دەکرێت هەردوو سەرۆک سەرنجیان لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان بێت تایبهت به پرسی گومرگیی و دۆخی تایوان.
واشنتۆن و پەکین ساڵێک لەمەوبەر باجی بازرگانی بەرامبەریان سەپاند، بەڵام ترەمپ و شی لە کۆبوونەوەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا لە کۆریای باشوور ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی بازرگانی بۆ ماوەی یەک ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.