گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار حاجی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە، دەشڵێت سەرۆکی حکوومەت دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆسەکە تەرخان کردووە و گەشتە ئاسمانییەکانیش بەردەوامن.
ڕۆژی شەممە 9ـی ئایار، كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 880 حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته خاكی سعودیه.
كاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی هەوڵەکانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی گه‌شتی حاجیان کراوەتە ئاسمانی و له ئێستاشدا هه‌موو گه‌شته‌كان به رێوشوێنێكی زۆر باش و له خشته‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێن.
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی: " مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵیش له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری حاجیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانیان به دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار پاڵپشتی بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تەرخان كردووه"، جەختیشی کردەوە کە له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا سەرۆکی حکوومەت هه‌موو ساڵێک پاڵپشتی دارایی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه.
كاروان ستونی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به پێی خشته‌ی دیاریكراو تاوه‌كو ڕێکەوتی 17ـی ئایاری 2026، ته‌واوی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعودیه و له ئێستادا تیمه‌كانیان لەوێ به باشترین شێوه و پێشوازییه‌كی گه‌رم لە حاجیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.