Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 09:54

لە سۆران ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە ئاگر لە بەنزینخانەیەك لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا توانرا لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

لێزان ژیار (پەیامنێری كوردستان تیڤی) لە سۆران پێی راگەیاندین: ئەمشەو پێنجشەممە ئاگر لە بەنزینخانەی كەورین لە ئیدارەی سۆران كەوتەوە، بەهۆی ئاگرەكە چەند كارمەندێكی بەنزینخانەكە بەهۆی دووكەڵەوە بوورانەوە.

هەر لەبارەی كەوتنەوەی ئاگرەكە، موقەدەم كاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران بە (پەیامنێری كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئاگرەكە خەریك بوو تەشەنە بكات و لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵی كارمەندەكانمان توانرا بەخێرایی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

راشیگەیاند: دوو لە كامەندەكانی بەنزینخانەكە بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكە بارودۆخیان تێكچووبوو و بوورابوونەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخی تەندروستییان باشە دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.