دوای ئه‌وه‌ی كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیل چاڵاكوانانی كه‌شتی مرۆیی فلۆتیلایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ده‌یانویست هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌ننه غه‌ززه، داواكاری گشتیی ئیتاڵیا ئه‌و هه‌وڵه به نایاسایی وه‌سف ده‌كات و لێكۆلینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووه .
ئاژانسی فرانس پرێس: داواکاری گشتی ئیتاڵیا ده‌ستی به لێکۆڵینەوەی یاسایی كردووه دژی دەستبەسەرکردنی چاڵاكوانانی كه‌شتیی مرۆیی "فلۆتیلا" له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیله‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌نیاز بوونه فریاگوزاریی مرۆیی بگه‌یه‌ننه ده‌ستی خه‌ڵكی غه‌ززه.
كه‌شتی مرۆیی فلۆتیلا له چاڵاكوانانی ئیتاڵیا و چه‌ندین وڵاتی تری ئه‌وروپی و جیهانی پێكدێن، ئه‌وه چه‌ندین جاره به ڕێگا ئاوییه‌كاندا هاوكارییه‌كان و پێداویستییه فریاگوزارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵكی غه‌ززه له كه‌رتی باكور، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌یانتوانی و هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیل دوای نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.