Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:56

لە سێ بەنداوی دهۆک مەلەوانی و لێخوڕینی ماتۆڕی ئاوی قەدەغە کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە مەلەوانی و لێخوڕینی ماتۆڕی ئاوی لەناو بەنداوەکانی سنووری پارێزگاکە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 4ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی کردەوە کە لەپێناو پاراستنی گیانیاندا، مەلەوانی لەناو ئاوی بەنداوەکانی (دهۆک، خنس و کەشکان) قەدەغەیە.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە، لێخوڕینی ماتۆڕی ئاوی (Jet Ski)  لەناو بەنداوەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە و هیچ کەسێک مۆڵەتی بەکارهێنانی ماتۆڕ و مەلەوانیی نییە. بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە، لە ئەگەری پابەندنەبوون، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.