دامەزراوەی نیشتەجێبوونی ئێران ڕایگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی 37,000 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی کە لە ئەنجامی جەنگی ئەم دواییەدا زیانیان بەرکەوتبوو، کۆتاییان هاتووە.
دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2027 تەواوی پڕۆژەکانی بونیادنانەوە کۆتاییان بێت.
بەهۆی ململانێ سەربازییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە، بەشێکی بەرچاو لە ژێرخانی شارەکان و یەکەکان لە ئێران ڕووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە. حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی پلانێکی چەند ساڵەی ئاوەدانکردنەوە، هەوڵ دەدات شوێنەوارەکانی جەنگ لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بسڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.