نێردەی تایبەتی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئێستا گفتوگۆ لەنێوان وڵاتەكەی و ئێران هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ.
ستیف ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكا و ئێران هەیە. بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو دانوستانانە ئاشكرا نەكرد.
ئەم لێدوانەی ویتكۆف لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ ئێران وەستاون.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو: پێشنیارە نوێیەكەی ئێرانمان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ خوێندەوە، بەهیچ شێوەیەك لای ئێمە جێگەی قبووڵكردن نییە، چونكە پێشنیارەكە خواستەكانی ئەمریکا بەدی ناهێنێت و گەرەنتی پێویست سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی نادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.